وەزیری دارایی واژۆی لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەکات
وەزیری دارایی و ئابووری بڕیارێكی نوێی دەركرد بۆ دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ تا باشتر چاودێری مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە، تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە ماددەی (17) بڕگەی دووەم لە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری ژمارە پێنجی ساڵی 2010ی هەموراکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی.
ڕوون كراوەتەوە، بڕیارەكە لە پێناو چاكسازیی زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان و بەرزكردنەوەی شەفافییەت لە كاری گومرگیدا. وەزیری دارایی و ئابووری واژووی كرد لەسەر كردنەوەی “بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی” كردووە.