رۆحانی له‌به‌ر ئێران نه‌با سه‌دام حوسێن وڵاتانی كه‌نداوی قوتده‌دا به‌ڵام ئێمه رێگریمان لێیكرد
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر چه‌كی ئێرانیان كرد ، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یێنێت كه چه‌كه‌كانی ئێران رووی له وڵاتانی كه‌نداو نیه ته‌نانه‌ت پڕچه‌ككردنی ئێران سودی ده‌بێت بۆ وڵاتانی كه‌نداو چونكه پێشوتریش ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئێران نه‌بوایه سه‌دام وڵاتانی كه‌نداوی قوتده‌دا.
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له چاو پێككهوتنێكی میدیاییدا رایگه‌یاندووه، تاران هه‌میشه پاڵپشتى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو بوه و ئه‌گه‌ر رێگه‌ى به سه‌دام حسێن دیكتاتۆرى پێشوى عیراق بدایه و تاران گڵۆپى سه‌وزى بۆ سه‌دام حسێن ههڵكردایه ئه‌وا سعودیه و ئیمارات و قه‌ته‌رى داگیرده‌كرد و هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى قوت ده‌دا”.
سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتیشی ئێران له‌گه‌ڵیان وه‌ستاوه‌ته‌وه و له‌كاتى هێرشى سه‌دام بۆسه‌ر كوێت ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه. ده‌شڵێت “یه‌كه‌م لایه‌ن بوین ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كوێتمان كرد و هاوكارى گه‌لى ئه‌و وڵاته‌مان كرد، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه ده‌وه‌ستین و پشتگیرى ئاشتى هه‌رێمیى ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكی ئێران په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداو كرد و رایگه‌یاند هێزى چه‌كى ئێرانى رووى له ئه‌وان نییه، توانا به‌رگرى و پڕچهككردنهكهى ئێران له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌یه و چه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریكردنه له خۆمان له‌دژى ده‌ستدرێژیى بیانى، ئه‌وانه‌ى پاره‌كانتان به تاڵان ده‌به‌ن و چه‌كتان پێ ده‌فرۆشن بۆئه‌وه‌ى دراوسێكانتانى پێ بۆردومان بكه‌ن و گه‌لى یه‌مه‌نى پێ له‌ناوبه‌رن، زیانتان پێده‌گه‌یه‌نن نه‌ك ئێران”.