وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری: شه‌وانه‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان داده‌خرێن بۆ رێگری له‌ گه‌نده‌ڵی

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئاشكرا كرا كه‌ له‌ مه‌رزه‌ سنوریه‌كانی  سلێمانی به‌قاچاغ كه‌ل و په‌ڵی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو هاورده‌ ده‌كرێت و زۆرترین داهاتی خاله‌ سنوریه‌كان بۆ چه‌ند گرووپ و كۆمپانیایه‌ك ده‌چێت وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری بۆ رێگری له‌و گه‌نده‌ڵیه‌  بڕیاری داوە، لە شەواندا سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێن.
به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه‌ هاتووه‌ لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا كە شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگییەكان، دەرگای سەرەكی دەروازە سنوورییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان دابخرێن.
 
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە تایبەت بە بارهەڵگرەكانە، هەروەها بڕیارەكە بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكان تا ڕۆژی دواتر جووڵەی بازرگانی دەست پێ دەكاتەوە، ئەمەش لە پێناو ڕێگرتنە لە دیاردەی قاچاخچیەتی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە هێنانی باری قاچاخ و ڕێكخستنی كاروباری دەروازە سنوورییەكان.

 

Back to top button