حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەروازە سنوریەكان بریارەكەی دا

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان كە واژۆی ئاواتی شێخ جەنابی وەزیری لەسەرە، بریار درا بە شەو و رۆژ دەوامی فەرمی لە دەروازە سنوریەكان بەردەوام بێت بۆ نەهێشتنی قاچاخ لە دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان”.

لە چوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك فەرمی رایگەیاندووە”لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا كە شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگییەكان دەرگای سەرەكی دەروازە سنوورییەكان بۆ ناو هەرێمی کوردستان تایبەت بە بارهەڵگرەكان بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكان تاوەکو رۆژی دواتر جوڵەی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە”.

هەر لە نووسراوە فەرمیەكەی وەزارەتی  دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان هاتووە”لەپێناو رێگەگرتنە لە دیاردەی قاچاخچییەتی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان.”
ئەمەش دوای ئەوە هات كە ماوەیەكە لەبارەی دەروازە سنوریەكان، لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان و فراكسیۆنەكاندا رەخنەی زۆر لەسەر دیاردەی قاچاغ لەو دەروازانە دەگیرێت، بەڵام ئەمرۆ وەزیری دارایی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی دا بریارێكی دا كە دەوامی فەرمی بەرۆژی شەو بكرێت، بۆ رێگری لە قاچاخ لەو دەروازانە”.

 

Back to top button