یەكێتی: هیچ بڕیارێك لەبارەی دەروازە سنوریەكان بۆ رێگری لە قاچاخ قبوڵ ناكرێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەروازە سنوریەكان ( بۆ دیاردەی قاچاخ) بریاری داوە كە هیچ دەروازەیەكی سنوری سنوری یەكێتی پابەند نەبێت بە هیچ بریارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” كە باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی هەریەكەو بە رێگای نووسینگەی قاچاخ بەبێ چاودێری كواڵێتی كۆنترۆڵ و چاودێری تەندروستی گشتی كاڵای بەسەرچوو هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن لە سنوری دەروازەی باشماخ و پەروێزخان، بۆیە دوای رەخنە و كاردانەوەی خەڵك لەسەر ئەو قاچاخەی لە دەروازە سنوریەكاندا هەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوونی كردووە، بەڵام یەكێتی بریاری داوە هیچ بریارێكی حكومەت لەبارەی دەروازە سنوریەكانی سنوریی دەسەڵاتی خۆی جێبەجێ نەكات”.
شایانی باسە پێشتر عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو دزی و تاڵانییەی ئێستا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ساڵی 1991 نەکراوە، هەروەها دەشلێت”هەرچی کەلوپەلی ماوەبەسەرچووە لەڕێگەی نووسینگەکانی قاچاخچی کە لەناو شارەکاندا هەن لە دەروازەکان بەهاوکاری هێزی ئەمنی هاوردەدەکرێن. هەموو کەسیش دەزانێت ئەو نووسینگانە لە سەهۆڵەکەی سلێمانی و بازاڕی دۆلارەکە و لە کەلار لە کوێن”.