شالاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری سه‌ركرده‌یی یه‌كێتی هه‌یه 100 ملیار دۆلاری هه‌یه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بوونه‌ته ملیاردێر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی دارای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه له‌و په‌ڕی خراپیه به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی رایده‌گه‌یێنێت كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بوونه‌ته ملیاردێر و بازرگانی گه‌وره.
شالاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه به‌دخه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه‌ته ملیار دیێر وداهاتێكی زۆریان كه‌وتۆته ده‌ست كه كه‌س نازانێت ئه‌و داهاته‌یان له‌كوێ كه‌وتۆته ده‌ست.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كتبه‌ی سیاسی ده‌شلێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره زه‌به‌ڵاحه هی سه‌فه‌قاتی ژێر به‌ژێر و بازرگانی ناشه‌رعی نه‌بێت چۆن ده‌بێت ئه‌و هه‌موو داهاته له ماوه‌ی چه‌ند سالێك به‌ده‌ست بهێنێت.
جێی باسه پێشتر ده‌زگای میدیای خواكوڕك له به‌دوا داچوونێكیدا له باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كانی سنوری سلێمانی ئاشكرای كرد كه بازرگانی به كه‌ل و په‌لی ماوه به‌سه‌ر چوو قاچاغچێتی و ده‌یان كاری دیكه‌ی نایاسای سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی رۆژانه پاره‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن.