ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ركرا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو كێشه كه‌وته نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به تایبه‌ت له نێوان ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی و شێركۆ جه‌وده‌ت كێشه‌یه‌كی قوڵ دروست بوو دوای ئاشتكردنه‌وه‌یان جارێكی دیكه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ناكۆكیه‌كانی زه‌قكردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بڕیاری ده‌ركردنی.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ده‌ركردووه به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كراوه، بڕیاره له داهاتوودا هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی هه‌ڵه‌ده‌نی بخرێنه روو.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی چه‌ند مانگێكه هه‌ڵه‌ده‌نی ده‌وام ناكات و ئیلتیزام به سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ناكات، بۆیه ته‌جمید كراوه، دواتر ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی به میدیاكانی راگه‌یاندوه گوایه كه‌وتۆته گفتوگۆ بۆ په‌یوه‌ندی كردن به حزبێكی نوێی كه تازه له قۆناغی راوێن بۆ دامه‌زراندنی.