پۆلیسی هەولێر : لە گردبوونەوەی مامۆستایان دا هیج کەس دەستگیر نەکراوە
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی لە شاری هەولێر لەبەردەم مزگەوتی ( سەواف ) لە گردبوونەوەیەکدا داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کرد بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی تەندروستی وا باشترە وتاری هەینی لە مزگەوتەکانەوە بخوێندرێتەوە پەرلەمانتاریكی سەر بە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە دوای کۆتایی هاتنی گردبوونەوەکە ، تۆمەتێکی دایە هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش کە گۆیا لێیان دراوە بۆیە بە نیازە لە دژی هێزەکانی ناوخۆ سکاڵا تۆمار بکات .
بەم بۆنەوە پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو تۆمەتانەی عوسمان كانی كوردهیی مامۆستای ئاینی و ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان ڕەت دەکاتەوو دەنووسێت ئهو قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی راستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و ئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە، ئەوەی روویداوە ئەم مامۆستا بەڕێزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسايی و مەدەنیانە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێبکرێت
لە کۆتاییدا پۆلیسی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە بە بەڵگەو ڤیدیۆ دەیسەلمێنین هێچ کەسێک ئازار نەدراوە و قسەکانی ئەو مامۆستا پەرلەمانتارە سەر لە بەری چەواشە کارییە