تەندروستی هەولێر کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەتی ڕاگەیاند

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەنتەرێکی تایبەت بە داتاو زانیارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای دامەزراند و لەمبارەوە ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە وەک ئاسانکاری و زووتر ڕایی کردنی راپۆرتی ئەنجامی پشکنینەکانی تووشبووانی کۆرۆنا ، ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت دەتوانن لە کاتژمێر ( 8:00 ) ی بەیانی تاکو ( 4:00 ) دانیوەڕۆ لەو سەنتەرە وڵامەکانیان وەرگرنەوە .

 

ئاگاداریەك بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر (سەنتەری داتاو زانیاری)دامەزراندوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا- COVID19 كە ئەو هاونیشتیمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەكانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا پشكنینیان ئنجام دابوو ، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانكراوە وەكو ئاسانكاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكانیان كە لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە،

١.كاتی دەوام :لە گشت ڕۆژانی هەفتە كاتژمێر(٨:٠٠)ی بەیانی تاوەكو (٨:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

۲.كاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشكنین لە كاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەكو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

شوێن:سەنتەری داتاو زانیاری COVID-19 لەنێو نەخۆشخانەی چاو ، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە گەڕەكی شارەوانی تەنیشت یانەی ئاسۆی وەرزشی.

07502578585

07502579292

07502580101

07502580202

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

۱۲ی ئابی ۲۰۲۰

Back to top button