ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر : گۆڕانکاری ناکرێت و بەردەوام دەبین لە سزادانی ئەوانەی سەرپێچی یاسا دەکەن

 

گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، تا ئەو کاتەی بەرودۆخی تەندروستی بەشێوەی ئیستا بمێنێتەوە ، ڕێکارەکانی تەندروستی وەک ئیستا بەردەوام دەبن .

 

هێمن قادر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : رێگە نادەیین بە پێشێل کردنی رێنماییە تەندروستییەکان هاووڵاتیان زیاتر بکەونە ژێر مەترسی و کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، بۆیە ئەو شوێنانەی داخراون بە داخراوەیی دەمێننەوە و ڕۆژانەش بەردەوام لیژنەی چاوەدێری تەندروستی سزای ئەو خاوەن شوێنانە دەدات کە ڕەچاوی بارودۆخ و رێنماییە تەندرووستییەکان نابن .

 

لە بەشێکی قسەکانیدا هێمن قادر ئاشکرای دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا 250 شوێنیان داخستووە و ئەو شوێنانە بۆ ماوەی 10 رۆژ بە داخراوەیی دەمێننەوە .

Back to top button