بەرهەم ساڵح رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای تێكدا
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە( پاش زنجیریەك لە دانووستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق، دواجار كوردستان بەغدا گەیشتنە قۆناغی نزیك بوونەوە لە رێكەوتن و واژوو كردن، بەڵام ئەمشەو بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق پێشنیارێكی تری خستە سەر رێكەوتنەكە و بۆ تەنازووڵكردنی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەش رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تێكچوو”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند” دوای سەردانی كردنی بۆ سلێمانی و دانووستاندن لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی بەرهەم ساڵح دوای گەرانەوەی بۆ بەغدا پێشنارێكی هاوێشتۆتە سەر رێكەوتنەكە كە لە زیانی هەرێمی كوردستان و لە قازانجی بەغدایە، بەم شێوەیەش رێكەوتنی هەولێر و بەغدا تێكچوو”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە بەرهەم ساڵح دوای گەرانەوە لە بەغدا میوانداری سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی دەكات و داوای لێدەكات كە بەم شێوەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێك نەكەون، بەڵكو بابەتی نەوت ئیزافەی سەر رێكەوتنەكە بكرێت، بەم شێوەیەش رێكەوتنەكە تێكچوو”.