هەولێك هەیە بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان

خواكوڕك

پێشتر گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوەرۆكی بەشێك لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاشكرا كردوو، رایگەیاندئەوان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی باسی ئەوەیان کردووە هەم رێککەوتنی ستراتیژی بەپێی هەلومەرجی ئێستا هەموار بکەنەوە، هەم پێداچوونەوەی پێدا بکەن و لەڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەیوەندی ناوچەییەوە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا بیگونجێنن، هەمیش دەکرێت لەسەر بنەمایەکی نوێ رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدەن، کە ئەویش بابەتێک بووە لە کۆبوونەوەی پێشوو باسیان کردووە، ئەم رێککەوتنە ببێتە بناخەیەک بۆ ئەوەی چۆن بەرەنگاری ئەو تەحەدیاتانە ببینەوە کە ئێستا لە ناوچەکەدا هەن.

 

پێشتر ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندبوو، كە پارتی و یەكێتی جارێكی تر كۆدەبنەوە، تاوتێی كۆی پرسەكان دەكەن، شاندێكی هاوبەشیش لەگەڵ پارتی پێكدێنن، بۆ سەردانی كردنی لایانە سیاسیەكان، هەر لەو بارەیەوە، حاجی كاروان ئەندام پەرلەمانی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە پێویست دەكات پارتی و یەكێتی سەرەتا ناكۆكیەكانیان چارەسەر بكەن و رێك بكەون ئینجا لەگەڵ حزبەكان كۆببنەو، ئەمە دەبێتە سەرەتایەكی باش بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك پاش رێكەوتنێكی مەبدەئی و نزیك بوونەوە پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەر كردن لەگەڵ یەكێتی، هەولێك لەناو یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ هەیە، كە دۆخی كوردستان ئاڵۆزتر بكەن، میدیاكانی گۆڕان و كۆمەڵ و سێبەرەكانی و شەخسیەكانی ناو هەندێك كەسی ناو یەكێتی هەواڵ بەئاراستەی تێكدانی زیاتر دۆخی كوردستان كردووە.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی و پارتی لەسەر چۆنیەتی  چارەسەر كێشەكانی هەرێمی كورستان تا ئاستێكی باش مەبدەئیانە رێكەوتوون، ئەوەی دەمێنێتەوە كۆبوونەوەی دووەمی یەكێتی و پارتیە، بەڵام سەرچاوەیەكی سیاسی كەنەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند كە كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەناوەخۆدا سودی زۆری بۆ بەشێك لە هێزی سیاسی و كەسەكان هەبووە، بۆیە چارەسەری دەبێتە هۆكاری كۆتایی هێنان بە سودەكانی ئەوان بێگومان ئەوانیش دەستەوەستان ناوەستن، بەتوانای خۆیان رێگری لە هەر چارەسەریەك دەكەن.

 

هەروەها سەرچاوەكە گوتیشی بەشێك لە گۆڕان و چەند كەسێك لەناو یەكێتی و كۆمەڵ، بەتەواوەتی دژی چارەسەر كردنی دۆخی هەرێمی كوردستانن، نایانەوێت دۆخی هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە، چونكە ئەمە زیان بە سودمەندی ئەوان دەگەێنێت، كە لە قەیرانەكانی ناو هەرێمی كوردستان دەستیان كەوتووە.

Back to top button