بۆ تەندروست بوونی دڵ، ماسی بخۆن

پزیشكەكان بەردەوام ئامۆژگاریی هاوڵاتیان دەكەن بە خواردنی گوشتی ماسی، چونكە خواردنی ماسی باشترین سوودی تەندروستی بە لەش دەبەخشێت.

بەپێی وتەی پزیشكەكان، خواردنی گۆشتی ماسی سەرچاوەیەكی بەسوودی هەیە بە شێوەیەكی گشتی لەناو پێكهاتەكانی خۆراكدا، هەروەها زەیتی ماسی گرنگیەكی تایبەتی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

توێژەران ئاماژە بەوەدەكەن، مادەی (ئۆمێگا 3) و ترشی ئەمینی، كە بە ڕێژەیەكی زۆر لەناو ماسیدا هەیە باشترین سوودی تەندروستی هەیە كاتێك بەشێوەیەكی بەردەوام لە ژەمەكانی خواردندا بەكاری بهێنین.

هەروەها سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پاراستنی كۆئەندامی دەماری سەرەكی و فەرمانەكانی دڵ و كەم كردنەوەی تێكرای بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

Back to top button