وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری ده‌داتە عێراق
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا هه‌موو رێكارێك بۆ پاراستنی سنووره‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر، پێویسته عێراق رژد بێت له وه‌ده‌رنانی پهپهكه له ناوچه سنوورییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی ئاب، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه ، چه‌ندان ساڵه په‌كه‌كه خاكی عێراق بۆ خۆحه‌شاردان به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش سه‌روه‌ری، یه‌كپارچه‌یی، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها روون كراوه‌ته‌وه، توركیا ئاماده‌یه هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا بكات، ئه‌گه‌ر جموجووڵه‌كانی په‌كه‌كه به‌رده‌وام بن، توركیا هه‌موو رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، تورکیا ئامادەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی پەکەکە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هاوکاربێت، ئەگەریش عێراق چاوپۆشی لە بونی ئەوانبکات لە خاکەکەی، ئەنقەرە رێکاری پێویست بۆ پاراستنی سنورەکانی دەگرێتەبەر.
كاتژمێر 3:45 خولەكی پاشنیوەڕۆی سێشەممەی رابردو، لە ناوچەی بێرمێ دینداران ناحیەی سیدەكان، لەلایەن فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق كرایە ئامانج، ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، كە پلەی باڵایان هەیە لە هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سه‌ركۆنه‌ی بۆردمانه‌كه‌ی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به پێشێلكارییه‌كی روون و دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سه‌قامگیری ناوچه‌كه لێكدایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان داوای له توركیا و په‌كه‌كه كردووه كێشه‌كانیان ببنه ده‌ره‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه چیتر زیانمه‌ند نه‌بن.