سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی سیاسەتمەداری عێراقی دەکات
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی كرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی کرد.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی دایکی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.