سهرۆكی فهرهنسا دژی توركیا هێز رەوانە دەكات
لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و ئەوروپا لەبارەی سەرچاوەكانی گازی دەریای ناوەڕاست، ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا باسی لە ناردنی هێز بۆ ناوچەكە دەكات.
سەرۆكی فڕەنسا پێداگری لەوە كردووە بەشێوەیەكی كاتیش بێ پێویستە هێزەكانی خۆی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پەرە پێ بدات.
ئیمانۆیل ماكرۆن هەنگاوەكەی توركیای یەكلایەنە هەژمار كردووە و داواشی كردووە وێڕای وەستاندنی چالاكییەكان دەرگای دانوستان بكاتەوە.
كەشتییە تایبەتییەكەی توركیا بۆ گەڕان بەدوای وزە، بە پاڵپشتی هێزێكی دەریایی ئەو وڵاتە هاتووەتە نزیك ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و ئەو شوێنەش كاری تێدا دەكات یۆنان بە بەشێك لە وڵاتەكەی هەژماری دەكات.
ماكرۆن گوتوویەتی پێگەی سەربازیی خۆی لە دەریای ناوەڕاست بەهێز دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت یاسا نێودەوڵەتییەكان بسەپێنێت، چونكه فڕەنسا دژی ئەو هەنگاوەی توركیاشە بۆ رەوانەكردنی هێز بەرەو لیبیا، بۆیەش پێشبینی رووداوی نوێ لە ناوچەكە دەكرێت.