عێراق:با توركیا كێشەی خۆی چارەسەر بكات

 

 

توركیا داوای لە عێراق كرد ھاوكاری بكات بۆ دورخستنەوەی ھێزەكانی پەكەكە لە سنورەكانی و عێراقیش ڕایگەیاند كە پێویستە توركیا خۆی كێشەكە چارەسەر بكات و سنوری عێراق نەبەزێنێت

 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ھێزی كردە ھاوبەشەكان دەڵێت پێویستە توركیا سەروەری خاكی عێراق بپارێزێت و دەست لە كردەوە دوژمنكارانەكانی ھەڵبگرێت

 

خەفاجی ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لە توانایدایە وەڵامی  ھەر كارێكی دوژمنكارانە بداتەوە بۆیە دەخوازن توركیا ڕێز لە پەیوەندی خۆی و عێراق بگرێت

Back to top button