لە چوارچیوەی پلانی ئابووری سەربەخۆدا ، حکومەتی هەرێم 11 پرۆژە دەست پێدەکات

 

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری کارگێڕیی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرای دەکات  یازدە  ناوچەی پیشەسازی گرینگ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دانانی بەردی بناغەیان دەکرێت و هەزاران هەلی کاریش لەو ماوەدا دەڕەخسێنن .

 

هاوکای گوتی : ئێستا پێویستی و کارەکانی دروستکردنی ئەو ناوچە پیشەسازییانە لە ناوەندی پارێزگاکان و ئیدارە و ھەندێک قەزا بەرەو کۆتایی دەچێت و بەرهەمهێنەران ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێ کردنی .

 

لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان موخلیس ئاماژەی پێدەکات ئەو ناوچە پیشەسازیانە لە دەیان کارگەی جۆراوجۆری گەورەو بچووک پێکدێن و  مادەی جیاوازیان لە لایەن کۆمپانیاکانە بۆ دابین دەکرێت و بە هەزارن هەلی کار لە کوردستان دێنێتە ئاراوەو هاوردەش بۆ هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە

Back to top button