ئەمساڵ یادی 16 ئاب لە لایەن پارتی  جیاوازتر بەرێوە دەچێت

 

عارف تەیفور ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە ،  لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی :پارتی دیموکراتی  کوردستان وەک چۆن هەموو پلانەکانی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە ، ئەمساڵیش بە هەمان ئامانج یادکردنەوەی 16 ی ئاب جیاوازتر لە ساڵان بەرێوە دەبات .

ئەو ئەندامەی مەکتەب سییاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ، یادکردنەوەی 16 ئاب تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە دەبێت و چالاکی مەیدانیمان نابێت ، چونکە لەم زروفەدا کە کۆرۆنا بۆتە پەتایەکی گشتگیر نامانەوێت هاووڵاتیان لە کۆبوونەوەکاندا تووشی ڤایرۆسەکە بن و بەرژەوەندی گشتی لە سەروی بەرژەوەندی و یادکردنەوەی حزبی دەبینین .

 

Back to top button