سلێمانی : ژنێک مانگانە یەک ملیۆن دینار زیاتر وەردەگرێت کەچی دەیگوت پشتم شکاوە لە برسان

 

لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی،  بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی دژ بە چەواشەکاری و ڕاکێشانی بواری  بەزەیی کۆمەڵگە لە پێناو ئامانجێکی سیاسی ، نهینی خۆپیشاندەرێکی  دوێنێی سلێمانی ئاشکرا دەکات کە دەیگوت لە برسان هاتوومەتە سەر شەقام .

 

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی لەو روونکرنەوەیەدا ئاماژە بەوە دەکات ئەوژنەی گوتی لە برسان هاتوومە سەرشەقام و نانی شەوم نییە بیخۆم ، هەموومانگێک بە بێ دوا کەوتن مانگانە یەک ملیۆن و 115 هەزار دیناری عێراقی وەردەگرێت لە حکومەتی ناوەندی و هیچکاتیش مووچەکەی لێبڕینی نەبووە

 

دەقی روونکردنەوەكە:…

لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان..

بابەت/ ڕوونکردنەوە.

بەڕێزان کارمەندمان بەناوی( گوڵاڵە محمد حسین)کە پلەی کارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی(١٫١١٥٫٠٠٠)یەک ملیۆن و سەد و پانزە هەزار وەردەگرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین لەبەر ئەوەی بەڕیوبەرایەتیمان سەر بەدام و دەزگای فیدڕاڵی عیراقە.

وەبەڕەچاوکردنی باری تەندروستی  کارمەندان  هەفتەی(٢) ڕۆژ دەوام دەکات.

بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەکانی  ڕۆژی چوار شەمە بەرواری٢٠٢٠/٨/١٢ کردووە لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی وهەندێک قسە و ڕادەربڕینی کردووە بۆ ڕاگەیاندنەکان کەدوورە لە ڕاستیەوە. کەتەنها بۆچوونی کەسێتی خۆیەتی و بەڕێوە بەرایەتیەکەمان ئاگادار نیە لەو هەڵسوکەوتەی کردوویەتی

عمیدی مافپەروەر/

محمد سعید محمد صاڵح

Back to top button