گۆڕان بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنەوە سکاڵا تۆمار دەکات

 

عومەر حەمەقادر، بەرپرسی مەكۆی پشدەری بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، ئۆباڵی هەڵکوتانە سەرمەکۆی گۆڕان لە پشدەر دەخاتە ئەستۆی ئاسایشی ناوچەکە .

 

ئەو بەرپرسەی گۆڕان لە بارەی هێرشی دوێنێی سەر  مەکۆی پشدەری گۆڕان گوتی ، بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنەوە سکاڵا لە سەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکەیین کە دەستیان لە سووتاندنی مەکۆی گۆڕان دا هەبووە

 

عومەر حەمە قادر لە درێژەی لێدوانەکانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکات لە گەڵ تۆمار کردنی سکاڵای گۆڕان پێویستە حکومەت دەست بە لێکۆڵینەوە بکات کە بۆچی هێزەکانی ئاسایشی ئەو ناوچەیە ڕێگر نەبوون لە سووتاندنی مەکۆی گۆڕان .

Back to top button