لە عێراق گەندەڵی لە كڕینی فڕۆكەی f16 كراوە
لە ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی Iraq Oil petrol تیشك خراوەتە سەر گەندەڵیەكانی كڕینی فڕۆكەی ئێف ١٦ و ئەوە خراوەتە ڕوو كە لە دوای گرێبەست و گەیشتنی فڕۆكەكان نەتوانراوە زیاتر لە ١٠ كاتژمێر بفڕن لە كاتێكدا كە ٦ مانگە ھێنراونەتە عێراق
ماڵپەڕەكە دەڵێت حكومەتی عێراقی كۆتایی بە گرێبەستی خۆی ھێناوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیای كە ئەركی پشكنین و چاككردنەوەی فڕۆكەكانی لە ئەستۆ بووە و ئێستا كەس نیە بتوانێت پشكنین بۆ فڕۆكەكان بكات و كەسیش ناتوانێت سودی لێوەربگرێت
ئەوە لە كاتێكدایە كە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دراوە بە كڕینی ئەو فڕۆكانە بەڵام ئێستا ناتوانن بفڕن