پەکەکە کوژرانی فەرماندەیەکی پشتڕاست دەکاتەوە

 

لە دوای دوو رۆژ تێپەڕ بوون بە سەر بۆردوومانەکەی ناوچەی سیدەکان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ، کە تەیدا دوو فەرماندەی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراق کوژران ، پەکەکەش پشتڕاستی دەکاتەوە فەرماندەیەکیان لەو هێرشە ئاسمانییەدا کوژراوە .

( هەپەگە ) هێزەکانی پاراستنی گەل کە وەک باڵی سەربازی دەناسرێن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی دوو رۆژ لەمەوبەر ی دەڤەری سیدەکان فەرماندەی ئەو هێزە لە خواکوڕک بە ناوی ( عەگید گارزانی ) کوژراوە .

ئەوە لە کاتێکدایە کە پەکەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هێرشە ئاسمانییەی تورکیا دا هیچ کام لە چەکدارەکانیان زیانیان پێنەگەیشتووە

هه‌په‌گه‌: "فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی خواكورك له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا شه‌هید بووه‌"

Back to top button