ئیمارات و ئیسرائیل رێككه‌وتنی ئاشتی واژۆ ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه ئه‌مڕۆ بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل و محه‌مه‌د بن زاید شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای ده‌كات، ئیسرائیل و ئیمارات گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و رێککەوتنەکەش بە “مێژوویی” ناودەبات.
به پێی راگه‌یێندراوێك كه كه‌نالی سكای نیوز بڵاوی كردۆته‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و محەممەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەقی راگەیهنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەری نووسراوە “راگەیه‌ندراوی هاوبەشی ئەمریکا، دەوڵەتی ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو” و تێیدا هاتووه ئەو رێککەوتنە “دیپلۆماسییە مێژووییە ئاشتی لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش دەبات”.
لە راگەیهنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، ئەمریکا، ئیسرائیل و ئیمارات سوودمەند دەبن “لەم دەستکەوتە مێژووییەی ئەمڕۆ”، هاوكات بڕیاریشە شاندی هاوبەشی ئیسرائیل و ئیمارات لە هەفتەکانی داهاتوودا رێککەوتنی دوولایەنە واژۆبکەن لەسەر پرسەکانی وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ، پرسی ئەمنی، هێڵەکانی پەیوەندی، تەکنەلۆژیا، وزە، تەندروستی، کو‌لتوور، ژینگە، کردنەوەی باڵیۆزخانە و پرسەکانی تر.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، لهدەرەنجامی ئەو رێککەوتنە، ئیسرائیل راگەیاندنی دەسەڵاتی رەهای خۆی بەسەر ناوچەکانی فەڵەستیندا “هەڵدەپەسێرێت”.