43 تووشبووی كۆرۆنا له‌ دهۆك چاكبوونه‌وه‌

له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌په‌ڕێنن زیاد ده‌بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ 43 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی چاكبووه‌وان گه‌یشته‌ 621.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 904 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لەژێر چاودێریدان.
هه‌روه‌ها تاوەکو ئێستا لە دهۆک هەزار و 536 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، 11 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.
Back to top button