وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له بواری ئاو ئاوه‌ڕۆ له هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنوری هه‌ولێر له بواری ئاو ئاوه‌ڕۆ راگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شارەکە دەستیانكردوە بە دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەك و شەقامە سەرەكییەكان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی لە سیمی خاتوناوە و دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ لە نزیك كۆگەكانی شەقامی سەرەكی هەولێر-گوێڕ و بە تەواوبونی ئەو پرۆژانەش كێشەی ئاوەڕۆ لەو شوێنانە كۆتاییان دێت.
هه‌ره‌وها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لەئێستادا تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكان وێڕای نۆژەنكردنەوەی شەقام و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان، دەستیان كردوە بە دروستكردن و جێبەجێكردن و دروستكردنی چەندین پرۆژەی ئاوەڕۆ لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر، وەك دروستكردنی ئاوەڕۆی هەردوو گەڕەكی رۆشنبیری و فەرمانبەران.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت، دەستكراوە بە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سیمی خاتوناوە، لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ لە نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێرـ گوێڕ كە لە رۆژانی داهاتوشدا کارەکانی بەردەوام دەبێت و بە تەواوبونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کۆبونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی هەولێرـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت.