ئه‌ردۆگان ترسی لێ نیشتووه‌و ده‌ڵێت یۆنان هێڕشمان بكاته‌ سه‌ر به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان وڵاتی توركیا و یۆنان و مسر، ئه‌مڕۆ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا، پێشھاتەكانی رۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاستیان تاوتوێكردوو و ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیتر هه‌نگاوه‌كانی یۆنان و قوبرسی رۆمی قبوڵ ناكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه‌ ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ھۆشداریدا لەوەی ھێرشبكرێتە سەر كەشتییە توركیەكەی لە دەریایی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و رایگەیاند، باجێكی گەورە دەدەن ئەگەر ئەمە ئەنجام بدەن و ئەمڕۆ یەكەم نامەیان پێگەیشت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ : ھەڵوێستی یۆنان لە دەریای ناوەڕاست و ئیجەدا لە سەر نیازی پاك دانه‌ڕێژراوە و داواكردنی سنووری ئاوی هه‌رێمایه‌تی لە سەر بنەمای دوورگەی “میس” نە بە عەقڵ و نە بە لۆجیك ھیچ راڤه‌یەكی بۆ ناكرێت وه‌ ئێمە نین كە نیگەرانی لە دەریای ناوەڕاستدا درووست دەكەین، بەڵكو عەقڵیه‌تی یۆنان و قوبرسی رۆمییە، كە ھەردووكیان ھەوڵدەدەن توركیا و قوبرسی توركی فەرامۆش بكەن.

 

Back to top button