عوسمان بانی مارانی: لاهور جه‌نگی و شاسوار عه‌بدولواحید یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌ كه‌ شكستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ پارتێكی ئۆپۆزسیۆنه‌ كاری كرد له‌ پێناو ناشرینكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لادانی چاوی هاونیشتیمانیان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ له‌سه‌ریه‌تی هه‌موو رێگایه‌كی گرته‌ به‌ر به‌ تایبه‌ت دروستكردنی چه‌ند باندێك كه‌ له‌ رێگای سۆشیالمیدیاوه‌ تۆمه‌ت بۆ حكومه‌ت دروست بكه‌ن، سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتیش ده‌ڵێت لاهور جه‌نگیش هه‌مان ئامانجی به‌رامبه‌ر حكومه‌ت هه‌یه‌.

عوسمان بانی مارانی سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه‌ شاسوار كه‌ سه‌رۆكی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه‌و و لاهور كه‌ هاوسه‌رۆكی حزبێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ نێو حكومه‌ت یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌ كه‌ ناشرینكردنی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت رووخاندنی حكومه‌ته‌، هه‌ردووكیان كۆمه‌لێك رێگای جیاوازیان تاقیكردۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دروستكردنی گرووپی سۆشیالمیدا دژ به‌ حكومه‌ت.

 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی یه‌كێتی ده‌شڵێت راستیتان بوێت لاهو و شاسوار وه‌ك مه‌سه‌له‌ی (مریشك له‌ هێلكه‌ ده‌بێت یان هێلكه‌ له‌ مریشك ده‌بێت) ن چونكه‌ هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانجی دیاریكراویان هه‌یه‌ و شاسوار به‌ ئاشكرا و لاهور به‌ نهێنی شاسوار له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و لاهور له‌ نێ، حكومه‌ت هه‌ولی شكستی حكومه‌ت ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت نه‌ده‌بوو هه‌موو ماندووبوون و قوربانی شاخ وشاری پێشمه‌رگه‌ بدرێته‌ ده‌ست دوو بازرگانی وه‌ك لاهور و شاسوار دۆزی ره‌وای میلله‌تێك به‌ ئاره‌زوی خۆیان یاری پێبكه‌ن

Back to top button