ماكینزی: پێم وایە ئەمریكا بۆ ھەمیشە لە عێراق دەمێنێتەوە
جەنڕاڵ ماكینزی فەرماندەی گشتی ھێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئەمریكا بە نیاز نیە خاكی عێراق و سوریا بەجێبھێڵێت و پێی وایە نەك بە تەنھا ئەمریكا بەڵكو ھێزەكانی ناتۆش دەمێنێتەوە
ماكینزی دەڵێت ئێمە ھێزەكانی خۆمان كەم دەكەینەوە بەڵام باوەڕم وایە دەیان ساڵی دیكەش لە عێراق و سوریا دەمێنینەوە
ئەوە لە كاتێكدایە كە پارلەمانی عێراقی داوای لە حكومەت كردووە ھێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق نەمێنن