ئیسرائیل: هێڕشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجامدا

له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی چه‌ند پێگه‌و كارووانێكی سه‌ربازی ئێرانیان له‌ نێو خاكی عێراق بۆردوومانكردووه‌ كه‌ ده‌یان ویست هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانیان بۆ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران بنێرن.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامەی (جۆرسەلیم پۆست) له‌ زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسرائیل  بەردەوامە لە كردنە ئامانجی هاوپەیمانەكانی ئێران لە سووریا و عێراق، لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە داوە كە سوپای ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی 2017 و 2020دا، سێ لەسەر چواری بەرگری ئاسمانیی سووریای لەناوبردووە.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئیسرائیل زیاتر له‌ هه‌زار مووشه‌كی ئاراسته‌ی چه‌ند ئامانجێك كردووه‌ لەناو خاكی سووریا، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیسرائیل پێشوتر رایگه‌یاند بوو كه‌ سوپای وڵاتەكەی دەست ناپارێزێ لە كردنە ئامانجی هەر هاوپەیمانێكی ئێران لەناو خاكی عێراق بێت یان سووریا، لەم ڕووەشەوە توانیویانە ڕێگری لە دزەپێكردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ هێزە هاوپەیمانەكانی ئێران بكەن.

 

Back to top button