ئاگاداریه‌ك بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان
خواكوڕك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه برینداره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌زووترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شكانی ئێسك یان كیشه‌یان له ئێسك هه‌یه.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 22/1/2017 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی راگه‌یانراوێكی فه‌رمیه‌وه رایگه‌یاند، تیمێکی پزیشکی ئەوروپی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دادەنیشن بۆ چارەسەری ئەو پێشمەرگانەی کە ئازاری ئێسک یان شکاوی ئێسکیان هەیە.
له به‌شێكی دیكیهی راگه‌یانراوه‌كه هاتووه و داوا لە سەرجەم ئەو پێشمەرگانە کرد کە لە بەرەکانی جەنگدا بریندار بوون تاوەکو سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بکەن تاوەکو ئەو پزیشکانە چارەسەریان بۆ بکەن.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش ە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤وە تاوەکو ئێستا هەزار و ٦٥٤ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بوون و نۆ هەزار و ٧٠٧ پێشمەرگەش بریندار بوون، هاوکات ٦٢ پێشمەرگەش بێسەروشوێن بوون.