له زاوێته فڕۆكه‌یه‌ی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج و چوار سه‌رنشین گیانیان له ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو سوپای توركیا چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له نێو خاكی كوردستان ئه‌نجامدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له نێو زاوێته‌ی نزیك دهۆك ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكرد و به هۆی وه چوار سه‌ر نشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له نزیك گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته‌ی سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكردووه كه چوار سه‌رنشێنی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد نازاندرێت ئایه كوژراوه‌كان به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه‌ن یان ته‌نها چه‌كدارانی ئه‌و حزبه‌ن چونكه به ته‌واوه‌تی سوتاون و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و قوربانییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.