بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین هونەر رەسول بەهۆی جەلتەی دڵ گیانی لەدەستداوە

دوای ئەوەی دوێنێ رۆژنامەنووسێک لە سنوری قەزای راپەڕین گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو رۆژنامەنووسەی راگەیاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگەیاند هونه‌ر ره‌سووڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان کە دوێنێ گیانی لەدەستا هۆکارەکەی جەلتەی دڵبووە
دوێنی چوارشه‌م 12ی ئاب، هونه‌ر ره‌سووڵ په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌نێو خۆپێشاندانه‌كان له‌پڕ ته‌ندروستیی تێكچووه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. گیان له ده‌ستدانی ئه‌و په‌یامنێرە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو به‌شێك پێیان وابوو كه به‌هۆی بەرکەوتنی به‌رد گیانی لەدەستداوە به‌شێكی تریش هۆكاره‌كه‌یان بۆ زمانهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه.