نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/نرخی-نه_وت-1-750x430.jpg)
ئەمڕۆ هەینی (14ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (12) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (42) دۆلار و (37) سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.