سوپایه‌كی 15 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یی بۆ رۆژئاوای كوردستان پێكده‌هێنرێت
خواكوڕك
رۆژ دوای رۆژ مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردانی رۆژئاوای كوردستان زیاتر ده‌بێت و به‌هۆی مه‌ترسی رێكه‌وتنێكی سیاسی ژێربه‌ژێر، ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای رژێمی سوریا بۆ شاره كوردایه‌كان هه‌یه و پارتی (PDKS) رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه به‌و كاره ناده‌ن.
پارتی دیموكراتی كودستانی سووریا له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له باشووری كوردستان له‌و كچ و كوڕانه دروستی كردووه كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و له ئێستاشدا ئه‌و هێزه ژماره‌یان 11 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه.
كاوە عەزیزی، ئەندامی لیژنەی مەركزی پەدەكەسە رایده‌گه‌یه‌نێـت، “ئێستا ژمارەی پێشمەرگەكانی لەشكری رۆژ 6 بۆ 7 هەزار پێشمەرگەیە، لە دوو هێز و هەردوو رەگەز پێكهاتوون، لە هەوڵی ئەوەداین هێزی سێیەمیشی بۆ زیاد بكەین، سوپایەكی 15 هەزار كەسی بەناوی سوپای رۆژئاوای كوردستان دابمەزرێنین و رەوانەی رۆژئاوای كوردستانی بكەین”.
كاوه عه‌زیزی له‌باره‌ی له‌باریه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و هێزه راگه‌یاندووه، “مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمە گەرەنتی و پشیوانیانە و هاوپەیانیی نێودەوڵەتیش هاوكاریان دەبێت، هێزەكەش لە رۆژئاوای كوردستان دژی داعش و ئەو هێزانە شەڕ دەكات كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەك هێزی تیرۆر دەیانناسێت”.
له‌ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی سه‌ر به (PYD) رێگری زۆریان كرد له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له‌كاتێكدا له كچ و كوڕی شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان پێكهاتوون و ده‌یانه‌وێ ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و سیاسیه ئایدۆلۆژیه‌كان بپارێزن.