به‌وێنە.. هەنجیری ئاکـرێ هەناردەی ئەوروپا و ئەمریکا دەکرێت

ئەحیا بەگ، بێناتی، ھەنجیرە رەش، تەفسک زەرد و رەش، ھەنجیرە دێم، ھەنجیرە پاییز و سوورخاڵ، ناوی ئەو خۆرە هەنجیرانەن کە ساڵانە رەوانەی ئەورووپا و ئەمریکا دەکرێت.

ساڵانە لە دەڤەری ئاکرێ زیاتر لە ٣٠٠ تۆن ھەنجیر بەرھەم دەھێندرێت بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بە نرخێکی کەمتر لە ساڵانی پێشوو دەفرۆشترێت.

خاوەن باخی ھەنجیر، شەهاب فارس: ساڵانە بەقال هەیە لە ئاکرێ هەنجیرەکەمان لێ دەکڕێت و لەوێیەوە دەینرێت بۆ هەولێر، دهۆک، بەغدا و ئەورووپا، تەنانەت بۆ ئەمریکاش دەینێرین، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمی کڕیارەوە نرخی دابەزیووە، ساڵانە ئێمە کیلۆی بە پێنج هەزار دەماندا بە بەقالەکان، بەڵام ئەمساڵ نرخەکەی بۆ نیوەی دابەزیوە.

( ئاژانسی ئانادۆڵو )

Back to top button