مامۆستاو شێوەکار چیا نازم گلی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ هەینی 14-8-2020، مامۆستاو هونەرمەندی شێوەکار (چیا نازم گلی) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ ههینی ئەندامى مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکانی پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوکات مامۆستاو هونەرمەندی شێیوەکار (چیا نازم گلی) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى کۆچی دوایی کرد.
چیا لەم هەفتەیەدا سێیەم کەسی بنەماڵەکەیانە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە. هەفتەى ڕابردووش مامۆستا (بەیار)ی خوشکی و هەروەها پۆرێکی بەم ڤایرۆسە گیانیان له دهستداوه.
مامۆستا چیا نازم گلی بۆ كۆچی دوایی خوشكەكەی نووسیویەتی بەیار گیان تاكو ئەو ڕۆژەی مردی كرێچی بووی، ئێستا گەشتیتە ماڵ خۆت، قوربانی خۆڵی سەرگۆڕی بێنازت بم كە نەمتوانی بێمە سەرگۆڕەكەت، خوایە ئەو ڕۆحە پاكەی ئامانەتی مەنزڵگای تۆبێ و بیپارێزی، بەخوا بەئازارە.