مەحموود محەممەد : یادی  74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە ناو دڵ و دەروونی گەلەکەماندا بەرز و پیرۆز ڕادەگرین

 

(مەحموود محەممەد) گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕایدەگەیەنێت ، یای 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتیلە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەکان، بەڕێوەناچن و، تەنیا لە رێگەی کەناڵەکانی میدیاوە بە شکۆوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەکەمان و کادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی، بەرز و پیرۆز رادەگرێت.

 

لە دەستپێکی لێداونەکەیدا بۆ ماڵپەری فەری پارتی ، مەحمود محەممەد بەم شێوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستە دەکات و دەڵێت

 

سەرەتا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و، پێشمەرگە قارەمانەکان و کادیر و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین16ی ئاب، ساڵیادی پارتەکەمان، وەک رۆژێکی مێژوویی و پڕ شکۆ، رووداوێکی گرینگی مێژوویی سەر گۆڕەپانی سیاسی و تێکۆشانی کوردستان بوو کە لەسەر دەستی بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتی سەرجەم دیالێکت و دەڤەر و پێکھاتەکان، سنوورە دەستکردەکانی بڕی و، وەک پارتێکی نەتەوەیی و کوردستانی کۆکراوە لەسەرجەم چین و توێژەکان وەرچەرخانێکی مێژوویی و سیاسی و نەتەوەیی خوڵقاند.

 

گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە رۆژی مێژویی 16 ئاب گوتی :

 

ئەم رووداوە مێژووییە قەزیەی کوردی لەسەر جیوگرافیا کردە دیفاکتۆ و وەک سەکۆی خەباتی سیاسی و تێکۆشانی رزگاری لە ریزبەندی رووداوەکانی مێژووی کوردستان، مژدەبەخشی سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتنی بۆ گەلی کوردستان تۆمار کرد، گیانی پێکەوەژیان و ئازادی و دیموکراتی و لە دایکبوونی فکری تێکۆشان بۆ سەرخستنی قەزیەی کوردستانی، گیانفیدایی بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامەی کورد و کوردستان بە خوێن و تێکۆشان لە دەستکەوتە بەنرخەکانی دامەزراندنی پارتەکەمانە بۆ کوردستانیان..

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا مەحموود محەمەد لە بارەی مێژووی قۆناغە جیا جیاکانی پارتی گوتی :

لە قۆناغی شۆڕشگێری ئەیلوولی مەزن و رێککەوتننامەی یازدەی ئازار مافی ئۆتۆنۆمی و شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز و، سەرھەڵدانی راپەڕین لە دژی ستەمکاری رژێمی پێشووی عێراق، سەدان داستانی مەزن لە شاخ و، دواتر قۆناغی ئاوەدانی لەشار و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان لەسەرجەم قۆناغەکانی رزگاری بە خوێنی ھەزارن شەھید بۆ رێگەی سەربەخۆیی کوردستان و ریفراندۆم و پاراستنی کوردستان لە ھەڕەشەکان و سەقامگیری و ئاسایش و راگرتنی شکۆی کوردستانیان و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ و دروستکردنی ئاسۆیەکی رونتریش بۆ داھاتووی کوردستان، ئەم پارتە بەردەوامەوە و پێداگرتر دەبێت.

 

مەحموود محەمەد  لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات

 

لەگەڵ ئەوەی بە شکۆوە  لە 16ی ئابی ھەموو ساڵێکدا ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین، ھاوکات لەم ساڵدا بەلەبەرچاوگرتنی رەوشی ئابووری و تەندروستی ھەرێمی کوردستان و پابەند بوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، یادکردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمەکانی گردبوونەوەی خەڵک و جەماوەر، بەڕێوەناچن و، تەنیا لە رێگەی کەناڵەکانی میدیاوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەکەمان و کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرز و پیرۆز رادەگرین…

Back to top button