13 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا  ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 667 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، 3 هەزار و 299 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 411 كەس و سلێمانی 61 كەس و لە گەرمیان 21 كەس و ڕاپەڕین 77 و دهۆك 83 و هەڵەبجە 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ئاشكراشی كردووە، كە هەزار و 207 كەس چاكبوونەوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button