تورکیا بالیۆزی وڵاتەکەی لە ئەبوزەبی دەکشێنێتەوە بەهۆی رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل

دوای ئه‌وه‌ی ئیمارات و ئیسرائیل رككه‌وتنی ئاشتیان واژۆكرد سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره‌ وه‌ڵامی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ بۆ بالیۆزی خۆی له‌ ئه‌بوزه‌بی ده‌كشێنێته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئیسته‌نبول به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان راسپاردووه‌ به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیمارات و ته‌نانه‌ت داوامان كردووه‌ كه‌ بالیۆزی توركیا له‌ ئه‌بوزه‌بی بكشێنێته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌مێنێته‌وه‌ هیچ كات گه‌لی فه‌له‌ستین به‌ ته‌نها به‌جێ ناهێلین.

Back to top button