مالیكی داوا بەكار هێنانی هێز دەكات بۆ پاشەكشە پێكردنی پێشمەرگە و كۆنترۆڵكردنی بیرەنەوتیەكانی هەرێم

خواكوڕك

كوتلەی سەر بە مالیكی لەدەوڵەتی یاسا، هەرەشە بەكار هێنانی هێز دەكات لەئەگەری رادەست نەكردنەوەی بیرە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان،  لەو بارەوە سەرۆكی كوتلەكە دەلێت حەیدەر عەبادی لە پرسی دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتیەكاندا لە لایەن پێشمەرگەوە كەمتەرخەم بووە و پێویستە لە كەمترین كاتدا حكومەتی مەركەزی دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی هەرێم یەكلا بكاتەوە و ئەگەر ناچاریش بكرێت هێز بەكاربهێنێت.

لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی سەر بە حزبەكەی خەلەف عەبدول سەمەد سەرۆكی كوتلەی مالیكی لە دەوڵەتی یاسادا رایگەیاندووە، پاشەكشەكردن بە پێشمەرگە و كۆنترۆڵ كردنی بیرەنەوتیەكانی هەرێمی كوردستان، ئەگەر پێویستی بە هێزیش بێت دەبێت حەیدەر عەبادی ئەمە بكات.

پێشتر مالیكی لە تارانی پایتەختی ئێران رایگەیاندبوو كە دەبێت پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ سنوری پێش داعش، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەردەوام كوتلەكەی و مالیكی داوایی پاشەكشە بەهێزی پێشمەرگە و كۆنترۆڵكردنی بیرە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

Back to top button