وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون وڵات له‌ لێواری كاره‌ساته‌

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند به‌ پێی ئاماره‌كه‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ئه‌مڕۆ عێراق به‌رزترین ساستی تووشبوون به‌ كۆرۆنای تۆمار كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و رۆژی رابردوو پشكنین بۆ 20 هه‌زار 446 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ئه‌نجامدا 4 هه‌زار و 13 كه‌سی دیكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌روه‌هاوه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ شه‌و رۆژی رابردوو 68 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو رێژه‌ی گیان له‌ ده‌ستدا به‌ كۆرۆنا كه‌می كردۆته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی توندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دوو هه‌زار و 921له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا 168 هه‌زار و 290 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 709 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 120 هه‌زار و 129 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 42 هه‌زار و 452 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 627 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button