له‌ دیوانیه‌ هێڕشكرایه‌ سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان

 

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ بۆمبێك به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ سنوری پارێزگای دیوانیه‌دا ته‌قینه‌وه‌ به‌مه‌ش له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێیه‌م جاره‌ بۆمب به‌ كارووانی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یماناندا بته‌قێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆمبه‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ رێگا خێراكانی سنوری پارێزگای دیوانیه‌دا به‌ كاروانێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی كه‌ ئۆتۆمبێلێكی تێكشكاندووه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

Back to top button