سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرێت و چیتر خه‌لكی به‌كوشت نه‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر خاكی باشوری كوردستان نا ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بووه‌و بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید بوون و بریندار بوونی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتیش داوا ده‌كات كه‌ په‌كه‌كه‌ بیر له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی بلكاته‌وه‌.

جه‌میل هه‌ورامی، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی شه‌رو پیكدادانی په‌كه‌كه‌ و توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م سه‌رده‌مەدا مۆدیلی خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌ر پەكەكە خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرێت، هه‌م خه‌ڵكیش به ‌كوشتن نادات، هه‌میش باشووری كوردستان ده‌پارێزێت و نایشێوێنێت“.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت پێویسته‌ ئه‌مجاره‌ش په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێشخه‌ری بكات و خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرێت چونكه‌‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی توركیا په‌كه‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌”.

هه‌ره‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دەبێت پەكەكە و توركیا سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق بپارێزن

Back to top button