لێژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی 7 مه‌له‌ف تاوتوێ ده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 22/1/2017 له‌هه‌ولێر لێژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر حه‌وت مه‌له‌فی جیاواز قسه‌ ده‌كرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌له‌فی، خه‌رجی گشتی و دۆسیه‌ی نه‌وت و بندیوار و دوو مووچەیی و پلە بەرزکردنەوەی نایاسایی و خانەنشین و گۆڕانكاریه‌كانی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان و موڵكی گشتی و دۆسیه‌ی بازرگانی ده‌رمان تاوتوێ ده‌كرێن.

پێشتر لێژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم کۆبووە و تیایدا بڕیار درا لیژنەیەك بۆ جوڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی پێكبهێندرێ و له‌مانگى شوباتیش ڕاپۆرتى لیژنه‌ بۆ خه‌ڵكى كوردستان ئاشکرا بکرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی چاكسازیه‌كان ئه‌نجامدا.

Back to top button