حه‌شدی شه‌عبی به تاوانی كورد بوون له هاووڵاتیه‌كی شه‌به‌ك و هاوسه‌ر و دوو منداڵێ ده‌ده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی عێراق داگیر كرا. له‌و كاته‌وه جگه له ته‌عریبكردن و ده‌ركردنی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ماڵ و حالی خۆیان، سوكایه‌تیكرد به هاوڵاتیه كورده‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆش هاووڵاتیه‌كی كوردی شه‌به‌ك له لایه‌ن میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی سزادراوه.
له باره‌ی رووداوه‌كه سالم شەبەك پەرلەمانتاری پێشووی عێراق كە نوێنەری كوردانی شەبەك بوو، رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هاووڵاتیه‌كی كوردی شه‌به‌ك له ناوچه‌ی به‌رته‌له ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مال و حالی خۆی به‌ڵام هه‌ر كه زاندراوه كوردی شه‌به‌كن یەكسەر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر كراون و براونەتە ناو بارەگایەكی لیوای 30ی حەشد”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی كوردانی شه‌به‌ك راشیگه‌یاندووه هاووڵاتیه كورده‌كان له نێو باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه لێیدراوه جگه له خۆشی له هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌كه‌ی دراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و هاووڵاتیه كورده‌ی لێیدراوه ناوی عەباس شەبەكه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لەبەر كوردبوونیانە و لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، پێویستە بە زووترین كات كۆتایی بەمە بهێندرێ و چیتر ڕێگە بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی نەدرێ لە دەشتی نەینەوا بگیرێت دژایەتی پێكهاتەكان بكەن.