عومه‌ر شێخ مووس یه‌كێك له دامه‌زرانی یه‌كێتی داواكاری لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی بۆچوونێکی منداڵانەیە
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای لامه‌ركه‌زیه‌تی بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند لێژنه‌یه‌كی له ئه‌نجومه‌نی پارزگای سلێمانی پێكهێنا، دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا كاری لامه‌ركه‌زیه به بۆچونێكی منداڵان ناوده‌بات.
عومەر شێخ مووس كە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، له‌باره‌ی داواكاری لامه‌ركه‌زی سلێمانی رایگه‌یاندووه، بە بۆچوونی من، لامەرکەزی بۆچوونێکی منداڵانەیە و شتێکی باش نییە، ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا وەك فیدرالیەت بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دانرەوە، ئەوە لە جێگەی خۆیەتی، ئەگەر بە ڕێکوپێکی جێبەجێ بکرێت، پێویستی بەو بۆچوونە منداڵانەیە نییە کە دەڵێن پێویستە سلێمانی لامەرکەزیی تەواوی ھەبێت، ئەوە شتێکی گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە لەناو دەزگاکانی دەسەڵات لەناو حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ڕیفۆرم و گۆڕانکاریی پێویست بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره‌ی یه‌كێتی پێشی وایه، له باره‌ی داواكاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێك گوتی، بۆچوونێکی زۆر منداڵکارانە و پۆپۆلیستانەیە و ھیچ سوودێکی بۆ کوردستان نابێت.