داعش هه‌مان سیناریۆی 2014 له‌ عێراق دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌و به‌ لێشاو له‌ سوریاوه‌ رووده‌كه‌نه‌ خاكی عێراق

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئیستادا داعش له‌ سه‌ر زه‌وی هیچ ناوچه‌یه‌كی به‌ فه‌رمی به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامن له‌ چاڵاكیه‌كانیان و میدایه‌كی عێراقیش ئاشكرای ده‌كات وه‌ك ساڵی 2014 چۆن داعش هاته‌ عێراق هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ داعش به‌ نهێنی به‌ره‌و خاكی عێراق دێن.

مالپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ داعش به‌رده‌وامه‌ له‌ دزه‌كردن بۆ نێو خاكی عێراق و تا ئێستا سوپای عێراق ژماره‌یه‌كی له‌و چه‌كدارانه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ له‌ سوریاوه‌ نێردراونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق به‌ مه‌بستی دروستكردنی پێگه‌یه‌ك یان ئه‌نجامدانی چالاكی.

پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و لە چەند رۆژێکی کەمدا، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەین و ئەنباریان داگیر کرد.

Back to top button