بۆ چارەی 3 نەخۆشی توور بخۆن
پسپۆڕانی سەنتەری نەتەوەیی لێكۆڵینەوەی ئەمریكا، دووپاتیان كردەوە كە توور بایەخێكی گەورەی هەیە بۆ چارەسەری نازایی پیاوان و ژنان و باش وایە كچانی گەنج پێش هاوسەرگیری توور بخۆن بۆ ئەوەی ئەگەری ناكامی كۆرپەكانیان لە ئایندەدا كەم بكاتەوە.
سوودەكانی توور بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. تووری سوور بەكاردێت بۆ وردكردن و نەهێشتنی بەردی زراو و گورچیلە.
2. بۆ لابردن و ڕێگەگرتن لە دروست بوونی بەرد، توور و گەڵاكانی ئەگوشرێت و ڕۆژانە پێش نانخواردن بە (30) خولەك، (3 – 2) كەوچكی لێئەخورێت.
3. بۆ هەوكردنی كیسەكانی لووت (جیوب الانفیـە) : لەبەرئەوەی توور دەبێتە هۆی دەردانە دەرەوەی چڵم، سوودی زۆرە وەك دەرمانێكی هەوكردنی كیسەكانی لووت.