ترەمپ یەكەم هەنگاو دەنێت بزانە بریارە لەگەڵ چ سەرۆكێك كۆببتەوە
خواكوڕك
سكایی نیوز لە زاری گوتەبێژێك بەناوی كۆسكی سپی (شۆن سپایسەر) ئاشكرا كردووە كە وابریارە ترەمپ لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆكی مەكسیك كۆببتەوە، بۆئەوەی نیگەرانیەكانی ئەو وڵاتانە لەمەر ئیدارەی نوێی ئەمریكا برەوێنێتەوە.
گوتەبێژی كۆشكی سپی (شۆن سپایسەر) رایگەیاند، ڕۆژی هەینی داهاتوو، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا (تیریزا مای) لە واشنتن كۆ دەبێتەوە ئامانجی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گفتوگۆ كردنە، لەسەر پێویستەیەكانی هەردوو وڵات وەك بنەمایەك لەسیاسەتی دەرەوە ئەمریكا و بەریتانیا گفتوگۆ بكەن.
هەر لەبارەی كۆبوونەوەكانی ترەمپ گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، كە كۆبوونەوەی سەرۆك ترەمپ لەگەڵ سەرۆكی مەكسیك( ئەنریك بینا نیتۆ) لەسەر بابەتی ئابووری و بارزگانی دەبێ لە كۆبوونەوەكەی ترەمپ لەگەڵ بینانیتۆی سەرۆكی مەكسیك و پێشبینی دەكرێ لە ڕۆژی 31ی كانوونی دووەم/یەنایەر كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێ، پرسی كۆچبەران و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵاتیش لە كۆبوونەوەكەدا تەوەرەی سەرەكی دەبن.
هەر بەگوتەی گوتەبێژی كۆشكی سپی، دوێنێ شەموو سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ جاستن ترۆدۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بە تەلەفۆن قسەیان كردووە و باسی دیداری یەكتریان كردووە لە ڕۆژانی داهاتوودا.